سوودە نەزانراوەکانی سێو

تەندروستی 19/04/2021

Alternate Text

سێو یەکێکە لەو میوە گرنگانەی کە سوودی  تەندروستی زۆری هەیە بۆ لەش و خواردنی سێو یارمەتیدەرە بۆ زۆر کرداری سروشتی رۆژانەی جەستەی مرۆڤ.
بەپێی توێژینەوەکان سێو بڕێکی زۆر ماددە سودبەخشەکانی وەک( نیشاستە، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، ئاسن)ی تێدایە کە سەرجەمیان ماددەی گرنگن بۆ جەستەی مرۆڤ.
بە ووتەی زانایان سوودەکانی سێو بریتین لەمانە:
1-کاریگەری هەیە لەسەر دابەزاندنی کێش، چونکە سێو دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ئەمەش وادەکات هەست بە تێری بکەیت
2-ماسولکەکانی دڵ بەهێز دەکات
3-ئەگەری تووشبوون بە سەکرا لە جۆری دووەم کەم دەکاتەوە
4-ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە
5-بەسوودە بۆ تەندروستی مێشک
6-ریخۆڵەکان چالاک دەکات و قەبزی ناهێڵێت
7-پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە
8-بەسوودە بۆ بەهێزکردنی ئێسک
9-یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی کۆکە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا