لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ رێژەی ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە خاکی یۆنان ٨٢٪ کەمبووەتەوە.
ماڵپەڕی "Greekcitytimes"
ی یۆنانی لە زاری نۆتیس میتاراچی، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان
بڵاویکردووەتەوە:" لە ماوەی نێوان مانگەکانی کانوونی دووەم تا نیسانی ئەمساڵ
سێ هەزار و ٧٢ کۆچبەر خاکی یۆنانیان بەجێهێشتووە، هاوکات لەو ماوەیەدا هەزار و ٥٩٧
کۆچبەری دیکە لە رێگەی دوورگەکانی دەریای ئیجە و ئێڤرۆس گەیشتوونەتە وڵاتەکە
".
ئاماژە بەوەشکراوە:" بەراورد بە چارەکی
یەکەمی ساڵی رابردوو، لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ رێژەی٨٢٪ کۆچبەران لە
یۆنان کەمبووەتەوە ".
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان وتیشی:" کەمبوونەوەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی روو لە
وڵاتەکەمان دەکەن ئەوە دەگەیەنێت کە لە قەیرانی کۆچبەران رزگارمان بووە، کە لە
نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٩ کێشەیەکی گەورەی بۆمان دروست کردبوو ".