ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت

کوردستان 19/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، هەر ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لەسەر شەقامەکان ببینرێت لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە  رووبەرووی لێپیچینەوەی توندی یاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە راگەیندراوێکدا رایگەیاند:" ئاگاداری سەرجەم خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە دەکەین کە لە ماوەی رابردوودا ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ فۆڕمی زانیارییان بۆ کراوە(تۆمارکراون)، لە کاتی بەکارهێنانیان لە شەقام و رێگاوبانەکان لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە دەستگیردەکرێن و رووبەرووی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەم بڕیارە تا ئەو کاتەی وەزارەتی ناوخۆوە بڕیارێک بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەردەچێت کاری پێ دەکرێ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا