کارگەیەکی نهێنی داعش دۆزرایەوە

عێراق 19/04/2021

Alternate Text

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای موسڵ دەستیان بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراودا گرت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی نیسان پێگەی هەواڵی ئەلعەهد رایگەیاند:" هێزەکانی حەشدی شەعبی کارگەیەکی نهێنیان لە رۆژئاوای موسڵ دۆزییەوە کە بۆ ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو دروستکرابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کارگەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە ژێر زەوی و پاشماوەی بینا رووخاوەکاندا دروستکراوە و تێیدا کەرەستەی ئۆتۆمبێلە بێکەڵکەکانیان بەکارهێناوە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی وەک بۆمبڕێژکردن".
جەختیلەوەشکردەوە:" لە کاتی دۆزینەوەی کارگەکە هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیان سێ ئۆتۆمبێل کە بۆمبڕێژکراو پوچەڵ بکەنەوە کە یامادە کرابوون بۆ تەقاندنەوە، دواتریش کارگەکە لە تەقەمەنی پاککرایەوە و بە تەواوی روخێنرا بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نەتوانرێ سودی لێببینرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا