کۆرۆنا گەشتی سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیای بۆ هیندستان هەڵوەشاندەوە

جیهان 19/04/2021

Alternate Text

بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا گەشتەکەی بۆ ئەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە و لە بری ئەوەش لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ هاوتا هیندییەکەی گفتوگۆ دەکات.

بە گوێرەی ماڵپەڕی "سپۆنتێک" حکومەتی بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە:" بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتی هیندستان، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیران ناتوانی لە هەفتەی داهاتوودا بەرەو ئەو وڵاتە گەشت بکات و لە بری ئەوە لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە گفتۆگۆ لەبارەی پلانی هاوبەشی نێوانیان دەکەن ".

لە دواهەمین رێککارەکانی بەرپرسانی نیو دلهی پایتەختی هیندرستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاردا لەمڕۆوە بۆ ماوەی شەش رۆژ قەدەغەی گشتی هاتۆچۆ جێبەجێ بکرێت.

هیندستان لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین زیانیان بەهۆی کۆرۆناوە بەرکەوتووە، بەجۆرێک تاوەکو ئێستا ١٥ ملیۆن کەس تێیدا توشی ئەو ڤایرۆسە بووە و زیاتر لە ١٧٩ هەزار کەسیش بەوهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا