بڕیاری کۆتایی لەبارەی هاوسەرەکەی سێوان قادر دەرچوو

کوردستان 19/04/2021

Alternate Text

دادگای تەمیز بڕیاری لەسێدارەدانی  بۆ بکوژی سێوان قادر و منداڵەکانی پەسەندکرد و لە ئێستادا جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەسەر ئیمزای سەرۆکی هەرێم وەستاوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی نیسان، کۆساڵان حەمە موراد پارێزەری کەیسی سێوان و منداڵەکانی رایگەیاند:" ئەمڕۆ لە دادگای تاوانەکانی سلێمانییەوە ئاگادارکراینەوە کە دادگای تەمیز بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ هاوسەرەکەی سێوان قادر پەسەندکردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە:" لە ئێستادا بڕیاری لە سێدارەدانەکە چاوەڕوانی ئیمزای سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە ئەگەری ئیمزاکردنی کەیسەکە لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە لە رۆژی ١١/٨/٢٠٢٠ لە دوای ١٦ دانیشتنی دادگا و بەهەبوونی بەڵگەی تەواو لەسەر دۆسییەکە دادگا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ هاوسەرەکەی سێوان قادر دەرکرد کە تۆمەتباربوو بە سوتاندنی سێوان و منداڵەکانی، پاش دەرچوونی بڕیاری لە سێدارەدانەکە کەسوکاری تاوانبارەکە داوای تەمیزکردنەوەی بڕیارەکەیان کرد لەلایەن دادگاوە و ئەمڕۆ دادگای تەمیز بڕیاری لە سێدارەدانەکەی پەسەندکرد.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا