یەکەمین هەلیکۆپتەر لەسەر رووی مەریخ فڕی

هەمەرەنگ 19/04/2021

Alternate Text

ئاژانسی ناسا رایگەیاند، ئەو هەلیکۆپتەرە بچووکەی نێردرابووە سەر مەریخ بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر ئەمڕۆ یەکەمین فڕینی خۆی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی نیسان دەزگای ناسا رایگەیاند:" ئەو هەلیکۆپتەرە بچووکەی کە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری نێردرابووە سەر هەسارەی مەریخ، ئەمڕۆ بەسەرکەوتوویی  یەکەمین فڕینی خۆی لەسەر ئەو هەسارەیە ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:"  هەلیکۆپتەرەکە سێ مەتر لەسەر رووی مەریخ بەرزبووەتەوە و بۆ ماوەی ٤٠ چرکە لە فڕین بەردەوامبووە و وێنەکانی لە کاتی فڕیندا رەوانەی زەوی کردووە، ئەمە وەک یەکەمین فڕینی کۆنترۆڵکراو لەسەر هەسارەیەکی تر پیرۆز دەکەین".
ئاژانسی ناسا جەختیلەوەشکردەوە:" لە رۆژانی داهاتوودا هەلیکۆپتەرەکە لە بەرزاییەکی زیاتر و بۆ ماوەیەکی زیاتر لەسەر رووی ئەو هەسارەیە دەفڕێت و بواری زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ زاناکان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوەی زیاتر".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا