گەنجێک بەتەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

کوردستان 19/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لەسلێمانی راگەیاند، گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەهۆی کارەباوە گیانیلەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بەBMC راگەیاند:" لە یەکێک لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی گەنجێک کارەبا گرتووییەتی و گیانیلەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" گەنجەکە ناوی هەژار ئیبراهیمە و تەمەنی ٢٢ ساڵە و لە کاتی گەیشتنی تیمەکانمان بە شوێنی رووداوەکە گەنجەکە گیانیلەدەستدابوو".
جەختیلەوەشکردەوە:" لە ئێستادا تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە لە شاری سلێمانی".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا