حکومەتی هەرێم لەبارەی پابەندبوون بە رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان 19/04/2021

Alternate Text

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایەگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی فیدراڵی عێراق جێبەجێ دەکات".

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١، فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە".

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی ٣١ی ئازار، دوای ئەنجامدانی چەندین دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق، شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم توانییان بگەنە رێکەوتن و پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢١ دا جێگیرکرا.

جێی باسە لە بودجەی فیدڕاڵیدا پشکی هەرێم  بڕی ١١ تریلیۆن و ٤٨٢ ملیار دیناره‌ و لە بەرامبەردا هەرێم پابەند دەکرێت بە رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل و نیوەی داهاتە نانەوتییەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا