رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی
بەوەکردووە چارەسەری پێویستیان بۆ کۆتایهێنان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.
تیدروس ئەدەهنوم، بەڕێوەبەری رێکخراوی
تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە:" چارەسەر و دەرمانی پێویستیان
لەبەردەستە بۆ زاڵبوون و کۆتایهێنان بە
ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری جیهانادا".
هاوکات باسی لەوەشکردووە:" ئەوەی
بووەتە جێی دڵگرانی ئەوەیە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەخێرایی لە نێوان تەمەنی ٢٥ ساڵ بۆ
٥٩ ساڵدا زۆر بڵاودەبێتەوە، بەڵام دەتواندرێت بە ئەو ڤاکسین و چارەسەرانەی بەردەستن
جیهان لە ڤایرۆسەکە رزگاریببێت".
ئەمەش لەدوایت ئەوەدێت، زیاتر لە ساڵ و
نیوێکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و تائێستا زیاتر لە ١٤١ ملیۆن کەس
گیانیان لەدەستداوە.