لەدوای پێنج ساڵ لە داخستنی دووبارە
سەردانیکردن بۆسەر مەزاری ئیمامی شافیعی لە میسر دەستیپێکردەوە.
پێگەی " سکای نیوز"ی عەرەبی
ئاماژەی بەوەکردووە:" پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ئیمامی شافیعی تەواوبووە و لەدوای
پێنج ساڵ مەزارەکە بەڕووی گەشتیاراندا کراوەتەوە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" هەرچەندە
ئیمامی شافیعی ماوەی تەنها چوارساڵی ژیانی لە میسر ژیاوە، بەڵام لەدوای مردنی لەو
وڵاتە نێژراوە و مەزاری بۆ دروستکراوە".
ئیمامی شافیعی بەیەکێک لەزاناکانی
ئیسلام دادەندرێت و بەشێک لە موسوڵمانانی جیهان پەیڕەوی مەزهەبەکی دەکەن.