خەزورێک ئۆتۆمبێلی زاواکەی دەدزێت

کوردستان 19/04/2021

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەستاوە بە دزینی ئۆتۆمبێلی زاواکەی.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی خەبات، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ئاگادار كرانەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تیۆتا هایلۆكس)ی لە قەزای خەبات لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (هـ.ا.م) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكە دەستگیر بكەن".

ئەوەش هاتووە:" تۆمەتباری ناوبراو، كە خەزووری هاووڵاتییە دادخوازەكەیە، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و پەڕاوەكەشی رادەستی دادگا كرا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا