وابڕیارە بەم زووانە ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەرئەوەبدات کە وشکەساڵی
سەرتاسەری لە هەرێم رابگەیەنێت یاخود نا.
ئەمشەو دووشەممە ١٩ی نیسان، حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە BMC راگەیاند:" ئێمە هەڵسەنگاندنی خۆمان بۆ دۆخی وشکەساڵی کردووە و ئەنجومەنی
وەزیران بڕیار لەسەر ئەوەدەدات کە وشکەساڵی سەرتاسەری رابگەیەندرێت یاخود
نا".
ئەوەشی راگەیاند:" بەراورد بە ساڵی پار بەڕێژەی ٥٠٪ بارانبارین لە
ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کەمیکردووە".