واڵتەر مۆندێل، یاریدەدەری پێشووتری سەرۆکی
ئەمریکا لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاویکردووەتەوە:"
واڵتەر مۆندێل، یاریدەدەری جیمی کارتەر، ٤٢مین سەرۆکی ئەمریکا لە تەمەنی
٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد ".
هاوکات، مۆندێل کەسێکی سیاسی، دبلۆماسی، پارێزەر و
سیناتۆری ویلایەتی مینیسوتا بووە، لە ساڵی ١٩٨٤یش کاندیدی دیموکراتەکان بوو لە هەڵبژاردنی
سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەرامبەر بە رۆناڵد دیگان بەدەست بهێنێت
.