هێرشکرایە سەر مزگەوتێک

جیهان 20/04/2021

Alternate Text

پۆلیسی ئەلبانیا رایگەیاند، لە پایتەختی ئەو وڵاتە هێرشکرایە سەر نوێژخوێنانی یەکێک لە مزگەوتەکان و بەوهۆیەوە پێنج نوێژخوێن بریندار بوون.
رۆژی دووشەممە ١٩ی نیسان پۆلیسی ئەلبانیا رایگەیاند:" پیاوێک لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری تیرانای پایتەختی وڵات بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کۆمەڵێک سەردانکەری ئەو مزگەوتە و پێنج کەس بریندارن".
ئاماژەی بەوەشکرد:"لە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ کەسێک چووەتە  ناو مزگەوتی دینە خوجا هێرش دەکاتە سەر نوێژ خوێنانی ئەو مزگەوتە، پاش چەند خولەکێک لە هێرشەکەی ئەفسەرانی پۆلیس دەگەنە شوێنەکە و دەستگیری دەکەن".
پۆلیسی ئەلبانیا جەختیلەوەشکردەوە:" هێرشکەرەکە ناوی رودۆڵف نیکۆلییە و تەمەنی ٣٤ ساڵە، تا ئیشتا رووننییە کە چ شتێک پاڵنەر و هۆکاری بووە بۆ هیرشکردنە سەر مزگەوتەکە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا