١٥٠ هەزار سەربازی رووسی لە سنوری ئۆکرانیا بڵاوەپێکراون

جیهان 20/04/2021

Alternate Text

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، لە ئێستادا گەورەترین هێزی سوپای روسیا لە رووی ژمارەوە لە سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیر کراون و ئەمەش یەکێتی ئەوروپای نیگەران کردووە.
رۆژی دووشەممە جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پاش کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە رایگەیاند:" مەترسی ئاڵۆزی هەیە لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا بەهۆی بڵاوەپێکردنی ژمارە سەربازێکی زۆری روسی لەو ناوچەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"١٥٠ هەزار سەربازی روسیا لەسەر سنوری ئۆکرانیا بڵاوبوونەتەوە و جێگیرکراون، ئەمە گەورەترین کۆوونەوەی هێزەکانی سوپای روسییایە لە ناوچەکەدا کە تائێستا ئێمە گەواهیدەری بووبین".
جەختیلەوەشکردەوە:" ئەم بابەتە یەکێتی ئەوروپای نیگەران کردووە و پێمان وایە ئەم پێشهاتانە زیانی بۆسەر ئەندامانی یەکێتییەکە دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا