جێگرەوەی حیجازی بۆ پۆستی جێگری فەرماندەی سوپای قودسی ئێران دیاریکرا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 20/04/2021

Alternate Text

رابەڕی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران عەمید محەمەد رەزا فەلاحزادەی بۆ پۆستی جێگری فەرماندەی سوپای قودسی ئێران دیاریکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ی نیسان، میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە:" پاش دوو رۆژ لە گیانیلەدەستدانی عەمید محەمەد حیجازى، جێگری فەرمانی قودسی ئێران، عەلی خامنەیی، رابەڕی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران عەمید محەمەد رەزا فەلاحزادەى وەک جێگرەوەی حیجازى بۆ ئەو پۆستە دیاریکرد  ".

محەمەد حیجازى کە لە کانونى دووەمى ساڵى رابردوو بە جێگرى ئیسماعیل قائانى فەرماندەى فەیلەقى قودس دیاریکرا، رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە تەمەنى 65 ساڵی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا