توشبوون بە نەخۆشی جۆری دووەمی شەکرە بە یەکێک لە
هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی پێست دادەنرێت.
ماڵپەڕی "ئێکسپرێس" بڵاویکردووەتەوە:"
ئەو کەسانەی هەڵگری جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرەن، بەهۆی کەمی هۆرمۆنی ئەنسۆلین ئاستی
شەکر لە خوێنیاندا بەرزە و سێ لەسەر یەکی ئەو کەسانەی توشی نەخۆشییەکە بوونە، بەدەست نەخۆشییەکانی پێستەوە دەناڵێنن ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" یەکێک لەو نیشانانەی
ئاماژە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەکەن، خوراندنی بەردەوامی پێست و وشکبوونیەتی،
دەستنیشانەکردنی ئەو نەخۆشیەش دەبێتە هۆی تێکچوونی ریشاڵییەکانی دەمار لە تەواوی
بەشەکانی لەشی مرۆڤ، زۆربەی کاتیش کاریگەری دەکاتە سەر دەست و پێ و دەبێتە هۆی
خوراندنی ".