نوێترین زانیاری لەبارەی بکوژی ژنەکەی هەولێر

کوردستان 20/04/2021

Alternate Text

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، بکوژی ژنەکەی هەولێر شاری هەولێری بەجێهێشتووە و لە ئێستادا سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی.
ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" تیرۆرستان توانیویانە سوود لەو ئەو بۆشاییانە وەربگرن کە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکاندا دروستبووە، بۆیە لە ئێستادا لە گفتوگۆی راستەوخۆداین لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر ئەو بابەتە و بەرەوپێشچوون هەیە لە گفتوگۆکاندا".
ووتیشی:" هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە، تا ئێستا هیچ تاوانبارێک سەبارەت بەو کردەوە دەستگیر نەکراوە، بەڵام لەگەڵ حکومەتی عێراق لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو رووداوە".
سەبارەت بەو رووداوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری هەولێر روویدا، کە تێدا ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەکرد:" پاش ئەنجامدانی تاوانەکە تاوانبارەکە رایکردووە و شاری هەولێری بەجێهێشتووە، لە ئێستادا سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەو تاوانبارە".
جەختیلەوەشکردەوە:" هۆکاری زیادبوونی رووداوەکەنی خۆکوشتن و کوشتن لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ مامەڵەکردنی نا بەرپرسیارانەوە لەلایەن دەزگاکانی راگەیاندنەوە".
راشیگەیاند:" داوامان ئاراستەی داواکاری گشتی کردووە بۆ ئەوەی هەر کەناڵێک لە چوارچێوەی کاری راگەیاندن دەرچوو رووبەرووی یاسا بکرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا