کەمێک بەرلە ئێستا پەرلەمانی کوردستان دانیستنی ژمارە هەشتی ئاسایی خولی بەهارەی دەستپێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی نیسان کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر کۆمەڵێک پرس دانیشتنی یاسایی خولی بەهارە دەستپێکرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوی پەرلەمان پرسەکان بریتین لەمانە :
١- دەنگدان بۆ پێشنیازەیاسای(هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (90، 91، 93، 96، 97) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
٢- خستنەڕووی بیرۆكەیچەند پەرلەمانتارێک، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
٣- خوێندنهوهی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای ( هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 2019)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (79، 80) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان