دەستبەسەر ٢٤٠ کیلۆگرام قەیسی ماوەبەسەرچوودا گیرا

کوردستان 20/04/2021

Alternate Text

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، دەستبەسەر٢٤٠ کیلۆگرام قەیسی ماوە بەسەرچوو و ٢٦ کارتۆن هەنجیرو زرشکی ئێرانی بێ بەروار گیرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ی نیسان، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە:" لە ئەنجامی هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنینی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بۆ ناو بازاڕی (سعید تەها کۆیی)، دەسبەسەر ٢٤٠ کیلۆگرام قەیسی ماوەبەسەرچوو و ٢٦ کارتۆن هەنجیر و زرشكی ئێرانی بێ بەروار گیرا".

ئاماژە بەوەشکراوە:" پسووڵەی سەرپێچی و ئاگاداری درایە خاوەن شوێنە کەمتەرخەمەکان و دەسخۆشیش کرا لەو خاوەن شوێنانەی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردنن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا