لە پەرلەمانی کوردستان ئیمزا بۆ کۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچە کۆکرایەوە

کوردستان 20/04/2021

Alternate Text

تاوەکو ئێستا ٤٢ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئیمزایان بۆ بانگیشتکردنی سەرۆکی حکومەت و کۆتاییهێنان بە پرسی لێبڕینی مووچە کۆکردووەتەوە .

بە گوێرەی نووسراوێکی پەرلەمانی کوردستان کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، ٤٢ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئیمزایان بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران کۆکردووەتەوە .

لە نووسراوەکەی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە:" داواکارین پاڵپشت بە مادەی ٦٦ی بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی هەرێم و بە مەبەستی گفتۆگۆکردن لەبارەی کۆتاییهێنان بە لێبڕینی نایاسایی مووچەی مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم ئەنجامبدرێت، بە تایبەت پاش ئەوەی یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق پەسەندکرا ".

هاوکات، بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، بڕیارە حکومەتی هەرێم لە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی لێبڕینی ٢١٪ بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا