دوو هاوسەر بە بڕێکی زۆر پارەی ساختەوە دەستگیرکران

کوردستان 20/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین رایگەیاند، دوو گومانلێکراویان  دەستگیرکردووە کە بڕێکی زۆر پارەی ساختەیان پێبووە و ویستویانە لە بازاڕەکاندا ساغیبکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی نیسان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرین رایگەیاند:"لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکاندا، تیمەکانمان لە بازگەی بانووە قەل دوو گومانلێکراویان دەستگیرکرد بە ناوەکانی (س.ن.ع) و (هـ.ئـ-پ.غ) کە هاوسەری یەکتری بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو دوو گومانلێکراوە بڕی٤٩٠ هەزار دیناری عێراقی و ٦٠٠ دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە و ویستویانە لە بازاڕەکانی هەرێمدا ساغیبکەنەوە".
جەختیلەوەشکردەوە:" بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران راگیراون و بەپێی ماددەی ٢٨١ لە (ی.س.ع)، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا