میدیا فەرمییەکانی وڵاتی چاد بڵاویانکردەوە، پاش ٣٠ ساڵ لە سەرۆکایەتیکردنی وڵاتەکە، ئیدریس دیبی سەرۆکی وڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کوژرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ی نیسان، تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتی چاد بڵاویکردەوە:" پاش چەند کاتژمێرێک لە هەڵبژاردنی بۆ ویلایەتی شەشەمی سەرۆکایەتی وڵات، ئیدریس
دیبی لەئەنجامی برینداربوونی لە رووبەڕووبوونەکانی لەگەڵ گروپە چەکدارییەکانی گیانیلەدەستدا ".
لە کاتێکدا دوێنێ وڵاتی چاد بە
دۆخێکی سەختی ئەمنی تێپەڕدەبوو، ئەنجامی هەڵبژادنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە
بەرژەوەندی ئیدریس دیبی، سەرۆکی چاد بڵاوکرایەوە و سوپای ئەو وڵاتەش رووبەڕووبوونەوەی
لەگەڵ کاروانێکی چەکدار راگەیاندبوو، کە بەرەو شاری نجامینا پایتەختی وڵاتەکە
دزەیان دەکرد .
دیبی تەمەن ٦٨ ساڵان لە سالی
١٩٩٠ لە رێگەی هێزی چەکدارییەوە دەستیبەسەر دەسەڵاتی وڵاتەکەی گرت و بۆ ماوەی ٣٠
ساڵ لە سەر حوکم مایەوە، لە هەڵبژاردنی ١١ی نیسانی ئەمساڵیش کە دوێنی
ئەنجامەکەی بڵاوکرایەوە، بە بەدەستهێنانی ٧٩.٣٪ دەنگەکان بۆ جاری شەشەم وەک سەرۆکی چاد هەڵبژێردایەوە.