هەریەکە لە وەزیری ناوخۆی عێراق و جێگری وەزیری بەرگری ئێران بۆ رێگریکردن لە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی نیسان، پێگەی " سومرية نيوز " ئاماژەی بەوەکردوو:" هەریەکە لە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق و حوجەت و الله قوڕەیشی، جێگری وەزیری بەرگری ئێران لە بارەی کاری هاوبەشی هەردوو وڵات بۆ رێگری لە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە سنوورەکانی نێوانیان کۆبوونەوە".
باسلەوەشکراوە:" پێویستە هەردوو وڵات هەوڵی تەواوبدەن بۆ رێگری لە سەرجەم کارە نایاساییەکانی دیکەش کە لەسەر سنوورەکانی عێراق و ئێران ئەنجامدەدرێت".