Alternate Text

لەگەڵ گەیشتنەوەم بە کوردستان پەلەم بوو بچمە خزمەت گڵکۆی مام جەلال

عیماد ئەحمەد‌ 23/03/2021

دوای گەشتێکی تەندروستی کتوپڕ کەبەمەبەستی چارەسەر بوو گەڕامەوە نیشتیمان. لەگەڵ گەیشتنەوەم بە کوردستان پەلەم بوو بچمە خزمەت گڵکۆی مام جەلالی ڕێبەر و مامۆستا و سەرکردەی سەدە.
بۆیە ئەمڕۆ چومە حزور ڕوحی زیندویی و پێم وت : مامی سەروەرم دەمزانی پەرۆشی بۆ سۆراغم ، دەمزانی ئەگەر باوەشی خاک نەبوایە، لەگەڵ گەیشتنم، لەباوەشی سۆڕاغی لوتفی تۆدا، سڵاوم لەگەڕانەوەم بۆ کوردستان دەکرد.ھەر بۆیە ئەوەتا ھاتمە دیداری گڵکۆکەت، کەلەم پایزەشدا، ھەر بۆنی پەڵەی کوردایەتی و بوژانەوەی یەکێتی لێدێت. ھاتمە حزورت بڵێم: بە دیداری کوردستان و یەکێتی و مەزاری پیرۆزت چاوم ڕۆشنکردەوە و دوای ساڕێژی جەستەم لەدەردێکی نەگریس سارێژی ڕوح و ئارامی دڵم ھات بە سەردانتان.