نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

ئابوری 15/07/2021

Alternate Text

پاش ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا یەک بەرمیل نەوتی خاو لە سەرووی ٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ ٧٣ دۆلار دابەزی.

"نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ٧٣.٦٣ دۆلار دابەزی"

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی تەمموز، ، ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاویکردەوە:" نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣.٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش بۆ ٧١.٨٤ دۆلار دابەزی ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا