هۆشداری دەدرێت؛ تا مانگی ئاب ژمارەی توشىووانی کۆرۆنا بۆ پێنج هێندە بەرزدەبێتەوە

تەندروستی 18/07/2021

Alternate Text

سەنتەری بەرەنگاربوونەوە و خۆپارێزی لە نەخۆشیە گوازراوەکانی ئەوروپا رایگەیاند، پێشبینی ئەوە دەکەن ژمارەی توشبووان بۆ پێنج هێندە تا مانگی ئاب بەرزبێتەوە.

لە هەر ١٠٠ هەزار کەسێکدا ٤٢٠ توشبووی کۆرۆنا تۆماربکرێت

سەنتەرەکە پێشبینییەکانی لەسەر ئاستی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئایسلەندا و نەرویج داناوە. کە پیشبینی دەکەن لە هەر ١٠٠ هەزار کەسێکدا ٤٢٠ توشبووی کۆرۆنا تۆماربکرێت، کە لە هەفتەی رابردوودا ژمارەکە ٩٠ هەزار کەس بووە.

پێشتریش کریس ویتی، یەکێک لە گەورە پزیشکانی بەڕیتانیا ئاشکرایکرد کە لەگەڵ هەڵگرتنی رێککارەکانی خۆپارێزی لە وڵاتەکەدا ئەگەری هەیە لە ناکاو دووبارە ژمارەکان روو لە بەرزبوونەوە بکەن، وتیشی هێشتا هێلی سووری کۆرۆنا نەبەزێندراوە".

وا بڕیاریشە سبەی ١٩ی تەمموز، حکومەتی بەڕیتانیا سەرجەم رێککارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا هەڵبگرێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە لابردنی ماسک تا قەدەغەی هاتوچۆ، ئەویش دوای ئەوەی کە رێژەی بەکارهێنانی ڤاکسین هێندە بەرزبوو کە توانی سیستەمێکی بەرگری گشتی تەندروستی درووستبکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا