سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بە میدیاکانی راگەیاند، پرسی هاوسەرۆکی لە یەکێتیدا کۆتاییهاتووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی:" جارێکی دیکە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پڕۆسەی هاوسەرۆکی پراکتیزە ناکات بەهۆی ئەوەی پڕۆسەیەکی سەرکەوتوو نەبووە، چاوەڕێش دەکرێت دوای جەژن پەیڕەوی یەکێتی هەموار بکرێتەوە و تێیدا پۆستی سکرتێری گشتی بگەڕێندرێتەوە.
هەر قسەیەک دەکرێت لەسەر پرسی هاوسەرۆکی، بێ سەرچاوەن
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا:" هەر قسەیەک دەکرێت لەسەر پرسی هاوسەرۆکی، بێ سەرچاوەن، بەڵکو بە دڵنیاییەوە سەرجەمیان قسەی بەتاڵن و یەکێتی گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی بافڵ تاڵەبانی وەک سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دیاریبکات.