شیعرێک لەسەر بێ کارەبایی مامۆستایەک لە کارەکەی دووردەخاتەوە

هەمەرەنگ 20/07/2021

Alternate Text

مامۆستایەک لە فەلوجە لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک شیعرێک بۆ بێ کارەبای بڵاودەکاتەوە، بێئاگا لەوەی کە ئەمە دەبێتە هۆی دورخستنەوەی لە کارەکەی و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی دیکە.

بە گوێرەی ئاژانسی سکای نیوزی عەرەبی، ئەو مامۆستایە ناوی ئەحمەد زەکروتە، بەڕێوەبەری خوێندنگەیەکی کوڕان بووە لە فەلوجە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەهۆی بێ کارەبایی دەناڵێنن شیعرێک لەسەری دەنوسێت و لە پەرەی خۆی فەیسبووک بڵاویدەکاتەوە.

دواتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای ئەنبار سزا بەسەر ئەو بەڕێوەبەرەدا دەسەپێنن، کە هەڵدەستن بە گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قائیم، کە ئەو شوێنە ٤٥٠ کیلۆمەتر لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە دوورە.

زەکروت بە سکای نیوزی وتووە:" سزاکە تەنها بەوە نەوەستا، بەڵکو پلەکەشی دابەزێندرا لە بەڕێوەبەرەوە بۆ مامۆستا".

تەنها ئەوەندەم پێکرا پێنوسێک هەڵگرم و شیعرێک بنوسم

ئەو وتیشی:" بەهۆی لاوازی کارەبا و گۆڕانی هێزەکەی زۆر لە ئامێرەکانی ماڵەکەم لەکارکەوتوون، تەنها ئەوەندەم پێکرا پێنوسێک هەڵگرم و شیعرێک بنوسم، نەمزانی کە ئەمەی لێدەکەوێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا