عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند، لە ئێستادا قاچاخچێتی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی و مەرزی باشماخ کەمیکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز. عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاند:" لە ئێستادا دۆخی فڕۆکەخانەی سلێمانی باشە و شەوی رابردووش بەدواداچوونم کرد بۆ مەرزی باشماخ لەوێش بەهامانشێوە دیاردەکە کەمیکردووە، بەڵام بە تەواوەتی رانەگیراوە".
دەبێت چاوەڕێبکەین تاوەکو دوو بۆ سێ هەفتەی دیکە
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا ناتوانین بڕیار بدەین و دەبێت چاوەڕێبکەین تاوەکو دوو بۆ سێ هەفتەی دیکە".