لە ئەگەری دواکەوتنی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراقدا یەکێتی بەشێک لە کاندیدەکانی دوور دەخاتەوە و کەسانی دیکە دەخاتە شوێنەکەیان.
لەئێستادا هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن هەڵبژاردنە پێشوختەکەی عیراق کە بڕیاربوو سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت دوابخرێت بۆ زستانی ٢٠٢٢.
بەشێک لە حزبەکان و بەتایبەتیش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، گۆڕانکاری لە ناوی زۆرێک لەو کاندیدانەدا دەکەن کە پێشتر بڵاوکرابوونەوە
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، لە ئەگەری دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقدا بەشێک لە حزبەکان و بەتایبەتیش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، گۆڕانکاری لە ناوی زۆرێک لەو کاندیدانەدا دەکەن کە پێشتر بڵاوکرابوونەوە و کەسانی دیکە وەک شوێنگرەوەیان دادەنێن.
کۆمەڵێک لە ناوی ئەو کاندیدانەی لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەکاندا دەگۆڕدرێن و کەسانی دیکە دەخرێتە شوێنیان دەست BMC کەوتووە، بەڵام بەوپێیەی تاوەکو ئێستا بابەتەکە یەکلا نەبووتەوە ناوەکان لای BMC پارێزراون.