لە شەڕی نێوان دوو ماڵدا لە سەنگەسەر ژنێک کوژراو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمشەوی پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز، نەهرۆ عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر رایگەیاند:" شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە کە هەردوولایان خزم و کەسی یەکدین و تائێستاش هۆکاری شەڕەکە نەزانراوە".
لە شەڕەکەدا ژنێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە شەڕەکەدا ژنێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن، یەکێک لە بریندارەکان کوڕی ژنە کوژراوەکەیە".
باسی لەوەشکرد:" هێزە ئەمنییەکان دۆخەکەیان ئارامکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراون".