ئێران سەبارەت بە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێم داوایەک ئاڕاستەی کازمی دەکات

عێراق 12/09/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مستەفا کازمی داوای کرد کە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەربکرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی ئەیلول، عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، لە تێیدا ئەو بەرپرسەی ئێران داوای بەپەلە دەرکردن و چەککردنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.

سەرجەمیان چەکبکرێن و بۆ دەرەوەی خاکی عێراق دەربکرێن

لەو بارەیەوە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەکەدا شەمخانی ئاماژەی بەوەداوە کە چالاکییەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان لە زیادبووندان، کە بووەتە هۆی نیگەرانییان، هەر بۆیە داوای کردووە سەرجەمیان چەکبکرێن و بۆ دەرەوەی خاکی عێراق دەربکرێن".

هەروەها وتیشی:" زیاد بوونی جموجۆڵی ئەو گرووپانە کاریگەری لەسەر ئاسایشی سنوورەکانی نێوان هەردوو عێراق و ئێران هەیە، بۆیە پێویستە بەپەلە دەربکرێن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا