وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و روسیا دەستپێدەکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەیلول، محەمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند:" دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی روسیای کرد و لەگەڵ بەپرسانی لایەنە پەیوەندیدارەکاندا کۆبووەوە، داوایکرد کە گەشتەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستپێبکەنەوە".
لە ٢١ی ئەم مانگەوە گەشتەکان دووبارە دەستپێدەکەنەوە
ئاماژەی بەوەشدا:"لە بەرامبەردا بەرپرسانی روسیا وەڵامیان داوەتەوە کە لە ٢١ی ئەم مانگەوە گەشتەکان دووبارە دەستپێدەکەنەوە و لە هەفتەیەکیشدا دوو گەشت ئەنجامدەدرێت".
شایەنی باسە رۆژی ٨ی ئابی ٢٠٢١، حکومەتی روسیا گەشتی ئاسمانی لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتدا راگرت، ئەویش بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، کە یەکێک لەو وڵاتانە عێراق بوو.