سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دیاریکرا

وەرزش 14/09/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، لە چالاکییەکدا عەدنان دەرجال، وەزیری وەرزش و لاوان وەک سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دیاریکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئەیلول، لە دەنگدانێکدا بە ئامادەبوونی دەستەی گشتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، عەدنان دەرجال وەزیری وەرزش و لاوان وەک سەرۆک، عەلی جابر وەک جێگری یەکەم و یونس محەمەد، وەک جێگری دووەمی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دیاریکران".

دەرجال توانی ٤٨ دەنگ بەدەستبهێنێت

لە دەنگدانەکەدا، دەرجال توانی ٤٨ دەنگ بەدەستبهێنێت، رکابەرەکەشی کە شەرار حەیدەر بوو ١٦ دەنگی بەدەستهێنا.

شایەنی باسە عەدنان دەرجال لە ساڵی ١٩٩٢ ئەرکی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقی گرتووەتە ئەستۆ، کە لەو کاتەدا تەمەنی ٣٢ ساڵ بووە هەر بۆیە گەنجترین راهێنەری مێژووی هەڵبژاردەکە.

لە ماوەی کارکردنیدا وەک راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، لە ١٩ خولدا بەشداری کردووە، کە تێیاندا ١١ سەرکەوتن و پێنج یەکسان بوون و چوار دۆڕانی تۆمارکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا