تاڵیبان سەرلەنوێ سوپای ئەفغانستان بنیات دەنێتەوە

جیهان 15/09/2021

Alternate Text

فەرماندەیەکی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، کە دەستیان کردووە بە ئامادەکاری بۆ بنیات نانی سوپای ئەفغانستان.

لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆسەکە تەواو دەبێت

لەو بارەیەوە، قاری فەسیحدین کە پۆستی سەرۆکی ئەرکانی سوپای وەرگرتووە لە حکومەتە نوێیەکەی کابولدا، رایگەیاند:" گفتوگۆکان بەردەوام لەبارەی بنیات نانی سوپای نوێدا و لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆسەکە تەواو دەبێت".

هەروەها وتیشی:" جەختدەکەینەوە لەسەر مەشقکردن بە سەربازەکان، بەڵێنیش دەدەین تاڵیبان و ئەفغانستان لە هەموو ئەو هەڕەشانە دەپارێزین کە دەبنە هۆی شەڕی ناوخۆ".

شایەنی باسە، پێشتریش لە ساڵی ٢٠٢٠دا تاڵیبان لە قەتەر رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەمریکادا واژووکردبوو کە نابنە پەناهەندە بۆ رێکخراوە تیرۆرستییەکان وەک قاعیدە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا