رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، تاوەکو
ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن کەس لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
چوار ملیۆن و ٧٥٢ هەزار و ٨٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی ئەیلول، رێکخراوی
تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە:" لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە
کۆتاییەکانی مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ تاوەکو ئێستا چوار ملیۆن و ٧٥٢ هەزار و ٨٧٥
کەس لەسەرجەم وڵاتانی جیهان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" لەوکاتەوە تاوەکو
ئێستا ٢٣٢ ملیۆن و ٢٧٣ هەزار و ١٠ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوونە و زۆربەیان دوای
ماوەیەک لە توشبوونیان چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زەرەرمەندترین وڵاتی جیهان بووە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە و
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لێککەوتەکانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە ٦٩٠ هەزار
و ٤٢٦ کەس ".