بەهۆی زۆری سوودەکانی پسپۆڕانی خۆراک سیر بە "گەنجینەی سوودەکان"
ناودەبەن، لەبەر ئەوەی چەندین نەخۆشی و کێشەی تەندروستی چارەسەر دەکات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Times of
India" سوودەکانی سیر بریتین لەمانە:
١-کێشەکانی گەدە وەک دڵەکزێ چارەسەر
دەکات، ئەویش لە رێگەی وردکردن و تێگەڵکردنی لەگەڵ نیو کەوچک هەنگوین و پاش
خواردنی دەتوانیت نیو گڵاس ئاوی لەگەڵدا بخۆیتەوە.
٢-سیر کاریگەرییەکی باشی لەسەر لابردنی
زیبکەی سەر پێست هەیە، ئەویش لە رێگەی کوتکردنی بۆ دوو بەشەوە و پاشان دانانی
لەسەر شوێنی زیبکەکە، لەبەر ئەوەی سیر کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن.
٣-سیر چارەسەرێکی باشە بۆ کۆخە و کێشەی
خوراندنی قوڕگ.
٤-کار دەکات لەسەر کەمکردنەوەی کڕێشی
قژ، ئەویش لەرێگەی وردکردن و تێکەڵکردنی لەگەڵ کەمێک هەنگوین و دانانی لەسەر قژ بۆ
ماوەی ١٥ خولەک.
٥-دانانی سیر لەسەر برین کاردەکات
لەسەر کەمکردنەوەی زیانەکان، لەبەر ئەوەی دژە بەکتریایە.