ئەندۆمی یەکێکە لەوخۆراکانەی کە خۆشە و ئاسان و خێرا ئامادەدەکرێت و پێکهاتووە لە ئاردی گەنم و نیشاستە و خوێ و زەیتی نەخیل تام و گلۆتۆماتی یۆدیۆم و بیبەر.
ئەندۆمی یەکێکە لەوخۆراکانەی خۆش و ئاسانانەی خێرا ئامادەدەکرێت بەڵام زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، لەوبارەیەوە لەشکر حمید، ئەندازیاری خۆراک رایگەیاند:" ئەندۆمی دەبێتە هۆی زیادکردنی کێش و بەرزکردنەوەی رێژەی کۆلسترۆڵ بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ".
لە ئەندۆمیدا خوێی چینی هەیە کە هۆکاره بۆ تێکچوونی مۆخ
لەشکر حەمید ئاماژەی بەوەشداوە:" له‌ناو ئه‌ندۆمیدا زه‌رفێکی بچوک هەیە له خوێ پێکدێت کەپێکهاته‌ی خوێیه‌که 621E و ئه‌وه‌ش جۆرێکە له خوێی چینی و لە راپۆرتێکی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی دا هاتووه، ئه‌م جۆره خوێیه هۆکاره بۆ تێکچوونی مۆخ چونکه ئه‌م خوێیه مه‌ترسیدارترین جۆره".
روونیشیکردووەتەوە:" ئه‌ندۆمی ده‌بێته هۆی درستبوونی گرفتی دواکه‌وتنی بیرکردنه‌وه و بێهێزی هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ده‌ماره‌کان وده‌رونییه‌کان دروستده‌کات، هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی مۆخ و سکچون و ئازاری ناو سک و قه‌ڵه‌وی و بەرزبونه‌وه‌ی فشاری خوێنیش دروستده‌کات".