توێژینەوەیەکی زانکۆیەکی کەنەدی
ئاشکرایکردووە، نابێت پێش خەوتن هیچ جۆرە وەرزشێک ئەنجام بدرێت بەهۆی ئەوەی
کاردەکاتە سەر سیستەم و کاتەکانی خەو.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆنکۆردیای کەنەدی کە لەگۆڤاری"Sleep
Medicine Reviews"
بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە:" ئەنجامدانی وەرزشکردن پێش خەوتن، کاریگەری
دەبێت لەسەر کاتەکانی خەو و دەبێتەهۆی تێکچوونی سیستەمی پشوودان لەشەودا، بۆیە
نابێت لەدوو کاتژمێر پێش خەوتنەوە هیچ جۆرە وەرزشێک ئەنجام بدرێت".
وەرزشکردن پێش خەوتن خەو دەزڕێنێت
توێژینەوەکە باسی لەوەشکردووە:" وەرزشکردن پێش خەوتن کاریگەری دەکاتە
سەر جوڵەی خێرای چاوەکان "REM" و چالاکییەکانی
زیاددەکات بەمەش خەو دەزڕێنێت".