لەمیانەی یارییەکانی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا، ئەمڕۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی
ئۆڵەمپی عێراق لە هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی فەڵەستینی بردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی تشرینی یەکەم، لەمیانەی یارییەکانی پاڵەوانێتی رۆژئاوای
ئاسیا و لە چوارچێوەی گروپی دووەمی پاڵەوانێتییەکە، هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی تۆپی پێی
عێراق لە یاریگای "ئەمیر محەمەد کوڕی فەهەد" لەشاری دەمام رووبەڕووی
هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی فەڵەستین بووەوە و بە یەک گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
حەسەن عەبدولکەریم یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی عێراق لە خولەکی ٨٠ی
یارییەکەدا گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و بەوەش عێراق بووە خاوەنی سێ خاڵ و
لە ریزبەندی یەکەمی گروپەکەیدایە.