ئێوارە ئەمڕۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و کۆمەڵێک تۆڕی دیکە لەکارکەوتن.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ٤ی تشرینی یەکەم، پێگەی فەرمی فەیسبووک لەتویتەر رایگەیاند:" ئاگاداری راوەستانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوکین و لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ چاککردنەوە و کارپێکردنەوەی تۆڕەکە بەزووترین کات".
داوای لێبوردن دەکەین
ئاماژەی بەوەشداوە:" داوای لێبوردن دەکەین و هەوڵدەدەین بەزووترین کات گرفتەکە چارەسەربکەین".
ئێوارەی ئەمڕۆ هەریەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام، مەسنجەر و واتسئاپ لەکارکەوتن.