نەوتی خاو بەرزترین نرخی سێ ساڵی رابردووی تێپەڕاند

ئابوری 06/10/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیدا، نرخی نەوتی خاو ئاستێکی نوێی تۆمارکرد، بە شێوەیەک سێ ساڵە نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی تشرینی یەکەم، بە گوێرەی ئاژانسە ئابووریە جیهانییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١،٦٠ بەرزبووەوە، کە بەو هۆیەوە نرخەکەی گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٥٦ سەنتی ئەمریکی.

لە هەمان کاتدا، نرخی نەوتی خاوی تەکساس بە رێژەی ٠،٣٨٪ بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٢٣ سەنتی ئەمریکی.

وڵاتانی هەناردەکردنی نەوت (ئۆپیک پڵەس) کۆبوونەوە

ئەم بەرزبوونەوەیە لە نرخەکانی نەوتدا بەهۆی ئەوەیە کە دوێنێ وڵاتانی هەناردەکردنی نەوت (ئۆپیک پڵەس) کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی هەناردەکردنی نەوت، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن بۆ ٤٠٠ هەزار بەرمیلی مانگانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا