تۆوی کەتان بەوە جیادەکرێتەوە کەیارمەتی کێش
دابەزاندن دەدات، بەڵام ئەوە تەنها سوودی نییە و خواردنی رۆژانەی چەندەها سوودی
تەندروستی دیکە بەلەشی مرۆڤ دەگەیەنێت.
پێگەی "WebTeb"ی
تایبەت بەتەندروستی ئاشکرایکردووە:" خواردنی تۆوی کەتان چەندین سوودی بۆ
تەندروستیی مرۆڤ هەیە کەگرنگترینیان رێگریکردنە لهگهشەی
خانه شێرپهنجهییهكان بههۆی بوونی پێكهاتهی ئیسترۆجینی رووهكی تیایدا".
گرنگترین ئەو سوودانەی پێگەکە ئاماژەی پێداوە:
١- هۆکار و یارمەتیدەری سەرەکییە بۆ دابەزاندنی کێش.
٢- رێگری دەکات لەتوشبوون بەنەخۆشییەکانی دڵ.
٣- چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست، وەک: ئەکزیما.
٤- پاڵپشتی و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش.
٥- چارەسەری کۆکەیە.
٦- رێگرە لەتوشبوون بەشێرپەنجە و گەشەکردنی خانە
شێرپەنجەییەکان.
٧- چارەسەرە بۆ کێشەی هۆرمۆنەکان.