سەرەڕای ئەوەی تائێستا چارەسەرێکی دیاریکراو
نییە بۆ نەهێشتنی ئازاری هەوکردنی جومگەکان، بەڵام کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەن
کەدەتوانن ئەو ئازارە کەمبکەنەوە.
پێگەی "روسیا تودەی"
لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە:" چەند خواردن و خواردنەوەیەک هەن بەهۆی
بوونی پێکهاتەی دژەهەوکردن و دژەئۆکسیدی تیایاندا، دەشێت یارمەتیدەربن
لەکەمکردنەوەی ئازاری هەوکردنی جومگەکان و تەنانەت ئازاری داخورانی
ئێسکەکانیش".
ئەو خواردن و خواردنەوانەی پێگەکە
خستوویەتیەڕوو:
١- چای سەوز
٢- زەیتی زەیتون
٣- شیرەمەنییەکان
٤- بڕۆکلی
٥- سیر
٦- چەرەسات
٧- گۆشتی ماسی
نەخۆشییەکانی هەوکردنی جومگەکان بەگشتی زیاتر
لای ئەو کەسانە دەردەکەوێت کەتەمەنیان سەرو ٤٠ ساڵە و زیاتر لەناو ژناندا باوترە.