ساڵیک بەسەر کۆچی دوایی شەجەریاندا تێپەڕدەبێت

هەمەرەنگ 08/10/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری ئێرانی محەمەد رەزا شەجەریاندا تێپەڕدەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ٨ی تشرینی یەکەم، ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری جیهانی و بە رەچەڵەک ئێرانی محەمەد رەزا شەجەریاندا تێپەڕدەبێت.
شەجەریان لە ٢٣ی ئەیلولی ١٩٤٠ لە لەشاری مەشهەدی ئێران هاتووەتە دنیاوە، بە یەکێک لە گەورەترین هونەرمەندەکانی مێژووی ئێران دادەنرێت.
شەجەریان لە ناو ئێراندا بە گەورەترین مامۆستای مۆسیقای نەریتی ناوزەند دەکرێت و لەناو بیانییەکانیشدا بە دەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەسن دەکرێت.
جگە لە ئێرانییەکان ژمارەیەکی زۆر گوێگر و شەیدای لەناو نەتەوەکانی کورد و تورک و عەرەب و چەندین نەتەوەی دیکەدا هەیە.

هونەرمەندە نەریتییەکەی ئێران بەوە ناسراوبوو کە هەرگیز بەشداری هیچ بۆنە و بابەتێکی سیاسی نەدەکرد

هونەرمەندە نەریتییەکەی ئێران بەوە ناسراوبوو کە هەرگیز بەشداری هیچ بۆنە و بابەتێکی سیاسی نەدەکرد، بەڵام لە پاش خۆپیشاندەکانی بزوتنەوەی سەوزی ئێران دوای ئەوەی ئەوەی محەمەد ئەحمەد نەژادی سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئێران خۆپیشاندەرانی بە زبڵ و خاشاک ناوبرد، شەجەریان بە گۆرانییەک کە ناوی (چەکەکەت دابنێ) بوو پشتگیری خۆپیشاندرەانی کرد و لە چاوپێکەوتنێکیشدا وەڵامی سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی ئێرانی دایەوە و رایگەیاند:" من دەنگی ئەو زبڵ و خاشاکەم".

محەمەد رەزا یەکەمینجار بە خوێندنەوەی قورئان دەرکەوت و دواتر لە ژێر ناوی خوازراوی (سیاوش)دا لە رادیۆکاندا گۆرانی دەوت.

لە ساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی پیکاسۆی لەلایەن دەزگای یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەککگرتووەکانەوە پێبەخشراوە

لە ساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی پیکاسۆی لەلایەن دەزگای یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەککگرتووەکانەوە پێبەخشراوە کە خەڵاتێکە هەر پێنج ساڵێک دەبەخشرێتە دوو هونەرمەندی جیهانیی.
لە ساڵی ٢٠٠٦یشدا خەڵاتی مۆزارتی بەدەستهێناوە.

لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا و لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە نەخۆشخانەی تاران بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچیی دواییکرد

دوای ئەوەی چەندینجار هەواڵی مەرگی بە ناڕاست بڵاوکرایەوە، دواجار شەجەریان لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا و لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە نەخۆشخانەی تاران بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچیی دواییکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا