مێسی: ئەم یاریزانانە شایەنی تۆپی ئاڵتونین و دەنگیان پێدەدەم

وەرزش 09/10/2021

Alternate Text

لیۆ مێسی لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا، زۆر یاریزانی باش هەن کە شایەنی تۆپی ئاڵتونین بەڵام ئەو دەنگ بە دوو یاریزانی یانەکەی دەدات.

لیۆ مێسی، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لەلێدوانێکدا بۆ فرانس فوتبۆڵ وتی:" کۆمەڵێک یاریزانی باش هەن کەشایەنن ببنە براوەی تۆپی ئاڵتونی، بەڵام یاریزانانی یانەکەی خۆم شایستەترن و دەنگ دەدەم بە نێیمار و کیلیان مپاپێ بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە".

لیڤاندۆڤسکی و بنزیما چانسێکی باشیان هەیە

لیۆ ئاماژەی بەوەشداوە:" لەپاش ئەو دوو یاریزانە پێم وایە لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری یانەی بایرن میونشن و کەریم بنزیما، هێرشبەری ریاڵ مەدرید چانسێکی باشیان هەیە بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی".

جێی باسە لیۆ مێسی ئەرجەنتینی خاوەنی زۆرترین تۆپی ئاڵتونییە کە شەش جار بووەتە براوەی ئەو خەڵاتە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا