تاوەری تەندروستی سمارت بڵاویکردووەتەوە، لە
حاڵەتێکی دەگمەندا ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بۆی دەردەکەوێت کە لە منداڵییەوە ریخۆڵە کوێرەی
نەبووە.
تاوەری تەندروستی
سمارت ئاماژەی بەوەکردووە:" نەخۆشێکی
بە رەگەز مێینەی دووگیانی تەمەن ٢٥ ساڵ بەهۆی ئازاری بەشی خوارەوەی سکییەوە سەردانی
نەخۆشخانە دەکات و گومانی ریخۆڵە کوێرەی لێدەکرێت، لە پاش پشکنین و چارەسەرکردنی
دەردەکەوێت کە نەخۆشەکە هەر لە منداڵییەوە نەبووە نەبووە و لە رێگەی هیچ
نەشتەرگەرییەکی پێشتریشەوە لانەبردراوە ".
بە حاڵەتێکی دەگمەن هەژمار دەکرێت
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" دروست نەبوونی ریخۆڵە کوێرە
بە حاڵەتێکی دەگمەن هەژمار دەکرێت لە بواری پزیشکیدا و خۆشبەختانە چارەسەری
پێویست بۆ ئازاری نەخۆشەکە کراوە و بە تەندروستییەکی باشەوە نێردراوەتەوە ماڵەوە ".
روونیشیکردووەتەوە:" توێژەران ئەم حاڵەتە دەگمەنەیان لە گۆڤارێکی
بەناوبانگی جیهانی بڵاوکردووەتەوە ".