زۆربەی کەسەکان لە
کاتی پژمەدا لە رێگەی دەستەسڕەوە دەم و لوتیان دادەخەن، بەتایبەت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ئەو کارە زیانێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت.
دەبێتە هۆی کونبوونی پەردەی گوێ و پچڕانی دەمارەکانی مێشک
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی لیستەر کە لە
ئاژانسی "سپۆتنیک" بڵاوبووەتەوە:" هەندێکجار داخستنی دەم و لووت و
رێگریکردن لە هەوایەی لە سییەکانەوە دەردەچن زیانێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت و
دەبێتە هۆی کونبوونی پەردەی گوێ و پچڕانی دەمارەکانی مێشک ".
لە توێژینەوەکەدا
ئاماژە بەوەشکراوە:" پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵان بەهۆی داخستنی دەم و لووتی
لەکاتی پژمەدا توشی دڕانی قوڕگ بوو، بەهۆیەوە توانای قسەکردنی نەما ".